کوردستانی
عەبدوڵای حاجی مەحمود هۆشداریدەداتە محەمەدی حاجی مەحمود
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوای وەرگرتنی مۆڵەتی فەرمی بۆ دامەزراندنی حزب، عەبدوڵای حاجی مەحمود، سەبارەت بە ناوی سۆسیالیست راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
عەبدوڵای حاجی مەحمود رایگەیاند" ئێستا بزوتنەوەی سۆسیالیست گەڕاوەتەوە سەر رێگا مێژووییەكەی خۆی و لە داهاتوودا كۆنفراس و كۆنگرەی خۆی دەبەستێت".
عەبدوڵای حاجی مەحمود، هۆشداری دەداتە محەمەدی حاجی مەحمودی برایی "لەمەودوا هیچ گرووپ و لایەنێك بۆی نییە ناوی سۆسیالیست بەكاربهێنێت، چونكە رێكاری یاساییان بەرانبەر دەگرنەبەر، ئەو ناوە لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە بەڕەسمی دراوە بە بزووتنەوەی سۆسیالیستی كوردستان".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "خۆی بە خاوەنی مێژووی سۆسیالست دەزانێت و ئێستا بەهەمان گڕوتینی ساڵی 1976، دەست بەخەبات و تێكۆشانی خۆی دەكات لەپێناو ئامانج و مافە رەواكانی خەڵکی کوردستان، دەرگاشیان واڵایە بۆ هەموو خەمخۆران و دڵسۆزانی بزووتنەوەی سۆسیالیست"
ئەمە لە کاتێکدایە، کە رۆژی 2024/4/4، دوای تەواوبوونی کۆنگرەی سۆسیالیست شەڕی چەکداری لەنێوان محەمەدی حاجی مەحمود و عەبدوڵای برای لە گوندی گوڵەخانەی شارەزوور، روویدا و بەهۆیەوە پێشمەرگەیەکی پارتی سۆسیالیست گیانی لەدەستداو چەند پێشمەرگەیەکی تر برینداربوون.
ب ح