کوردستانی

تەندروستی هەولێر لەبارەی بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆیەک روونکردنەوە دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەندروستی هەولێر لەبارەی بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆیەک روونکردنەوە دەدات
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر لەسەر بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆیەک لە نەخۆشخانەی رزگاری روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و هاوڵاتییان ئاگادارد ەکاتەوە کە هۆشیاربن و نەکەونە داوی ئەم بیروبۆچوونە هەڵانە.

لە روونکردنەوەکەدا هاتووە "دوابەدوای کەوتنەکاری نەخۆشخانەی ڕزگاری فێرکاری بۆ پێشوازی کردنی نەخۆشانی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا، تا ئێستا 92نەخۆش لە نەخۆشخانەی ڕزگاری خەوێنراوە و لە ژێرچاودێری پزیشکی دان و خۆشبەختانە باری تەندروستی زۆر بەی هەرەزۆریان جێگیرە وە هیوادارین تا تەواوبوونی ماوەی چارەسەریان لە نەخۆشخانەکەمان هەر سەلامەت بن و باری تەندروستیان بە جێگیری بمێنێتەوە، رۆژانە چاودێری پزیشکی ئەم نەخۆشانە بەردەوامە لەهەمووئاستێکی خزمەتگوزاری تەندروستی، بەداخەوە یەکێك لەم نەخۆشانە گرتە ڤیدیۆیەکی لە سۆشیاڵ میدیا بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا نکۆڵی لە دەکات لەبوونی ئەم نەخۆشیە بە بیانووی ئەوەی نیشانەی جەستەیی پێوە دیار نییە کە ئەمەش بۆچوونێکی هەڵە و مەترسیدارە بۆ کۆمەڵگاکەمان کە خەڵك هاندەدات بۆ بە هەند وەرنەگرتنی ترسناکی ئەم پەتایە جیهانییە کە هەموو دونیا گیرۆدەی ئەم ڤایرۆسەن، وا دەکات هاوڵاتیان لەپابەندبوون بە ڕێنماییە تەندروستیەکان ساردبکاتەوە و خوانەخواستە تووشی کارەساتی مرۆیی ببنەوە".

ئاماژە بەوەشدەکات "بۆیە بە پێویستمان زانی هاوڵاتیانی خۆشەویست ئاگاداربکەینەوە کە هۆشیاربن و نەکەونە داوی ئەم بیروبۆچوونە هەڵانە و دوپاتی دەکەینەوە بە پابەندبوونمان بە ڕێنمایییە خۆپارێزیە تەندروستیەکانی وەزارەتی تەندروستی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر کە پشت ئەستورە بەڕێنماییەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی زاڵبوونمان بەسەر ئەم پەتایە مسۆگەردەکات".

ئەم روونکردنەوەی تەندروستی هەولێر دوای ئەو دێت کە ئەمڕۆ لە تۆڕە کۆمەڵاتییەکان گرتە ڤیدیۆیەکی نەخۆشخانەی رزگاری شاری هەولێر بڵاوکرایەوە کە لەلایەن نەخۆشێکەوە بڵاوکراتەوە و نکۆڵی لەوە دەکات کە ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونی نییە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن