کوردستانی

دەبێت کەسێکی بەرپرس لە خێزانەکە لە ماڵ بێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەبێت کەسێکی بەرپرس لە خێزانەکە لە ماڵ بێت
مەودا میدیا-

وەزارەتی پلاندانانی هەرێم رایگەیاند "سبەینێ رۆژی شەممە 2024/11/30،  قۆناغی کۆتایی پرۆسەی سەرژمێری گشتیی دانیشتووان دەستپێدەکات".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "ئەم پرۆسەیە بۆ ماوەی زیاتر لە دوو هەفتە بەردەوام دەبێت،  کە تیایدا بژمێرەکان سەردانی هەموو خێزانەکان دەکەنەوە".

ئەوەشی خستەڕوو "پێویستە بۆ وەڵامی پرسیارەکان  کەسێکی بەرپرسی خێزانەکە لە ماڵ بێت".

باسی لەوەشکردووە "سەبارەت بە هاوڵاتییانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم، ئەوانەی لە قۆناغی دووەم گەڕابوونەوە زێدی خۆیان پێویست دەکات بۆ قۆناغی کۆتایش یەک کەس لە ئەندامانی خێزانەکانیان بگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان بۆ وڵامدانەوەی پرسیاری بژمێرەکان  بۆ ئەوەی مافیان نەفەوتێت".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan