کوردستانی

ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ هاوڵاتییانی کەرکوک و ناوچە دابڕێندراوه‌كان سەرژمێرییه‌كه‌یان بۆ هه‌ژمار نه‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ هاوڵاتییانی کەرکوک و ناوچە دابڕێندراوه‌كان سەرژمێرییه‌كه‌یان بۆ هه‌ژمار نه‌كرێت
مه‌ودا میدیا-

یاریدەدەری سەرۆکی ژووری ئۆپەراسیۆنی سەرژمێریی لە هەرێم رایده‌گه‌یه‌نێت "بۆ ئه‌نجامدانى قۆناغى كۆتایی سه‌رژمێریی پێویسته‌ ئه‌و هاوڵاتییانه‌ى خه‌ڵكى کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بگه‌ڕێنه‌وه‌ شوێنه‌كانى خۆیان، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ دوور نییە سەرژمێرییەکە بە ناڕاست و ناتەواو هەژمار بکرێت".

شوان جەبار، یاریدەدەری سەرۆکی ژووری ئۆپەراسیۆنی سەرژمێریی داوا لە هاوڵاتییانی کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ده‌كات بۆ قۆناغی کۆتایی سەرژمێریی بگەڕێنەوە شوێنەكانی خۆیان.

راشیگه‌یاندووه‌ "قۆناغی کۆتایی سەرژمێرییه‌كه‌ زۆر گرنگە، بۆیه‌ ده‌بێت ئه‌و خێزانانه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر یه‌ك کەسیشیان لە ئەندامانی خێزانه‌كان بگەڕێتەوە شوێنی بنچینەیی خۆیان ئاساییه‌، بەڵام ئەگەر بە گشتی نەگەڕێنەوە، دوور نییە ئەم سەرژمێرییە، بە ناڕاست و ناتەواو هەژمار بکرێت".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan