کوردستانی

یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دڵنیایی دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دڵنیایی دەدات
مەودا میدیا-سازگار ئەحمەد

بڕیارە رۆژی 28 و 29ی کانونی یەکەمی ئەم مانگە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان هەشتەمین کۆنگرەی خۆی لە شاری هەولێر ئەنجام بدات ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانیش دڵنیایی دەدات لەوەی کە یەکگرتووی ئیسلامی لەو کاتەی کە دیاریکراوە کۆنگرەی خۆی ئەنجام دەدات.

عوسمان کاروانی، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان سەبارەت بە ئامادەکارییەکان بۆ بەستنی کۆنگرەی هەشتەمی حیزبەکەی  بە مەودا میدیای راگەیاند "یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە 15ی حوزەیرانی 2019 یەکەمین کۆبوونەوەی سەرکردایەتی ئەنجامدا لەوێوە ئامادەکارییەکانی بۆ بەستنی کۆنگرەی هەشتەم دەسیپێکرد و چەند لیژنەیەک پێکهێنرا لیژنەکانیش کارەکانی خۆیان تەواو کرد".

ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامی وتیشی "چوار کۆنفرانس لە مانگی رابردوودا ئەنجام دران لەوانەش کۆنفرانسی سلێمانی کە چەمچەماڵ و رانیە و هەڵەبجەی شەهید و گەرمیان و هەڵەبجە و شارەزوور بەشداربوون، هەروەها کۆنفرانسی هەولێر و کەرکوک دەوروبەری و کۆنفرانسی دهۆک و بەردەرەش و موسڵ و ئاکرێ و زاخۆ بەڕێوەچوون".

ئاماژەی بەوەشکرد "لەو کۆنفرانسانەدا رویا و دیدگای یەکگرتووی ئیسلامی لە سەرەتادا تاوتوێ کرا، پاشان ئەو ڕەشنوسەی کە پێشتر لەلایەن لیژنەیەکەوە ئامادە کرابوو کە لە 29 ماددە پێکهاتووە کە ماددەکان دانە بەدانە دەخرایە بەردەمی ئەندامانی کۆنفرانس کە سەرجەمیان ئەندامانی کۆنگرە بوون، هەروەها سەرکردایەتی یەکگرتوو دانیشتینی بۆ رەشنوسەکە کردوو لە ئێستادا دەرگا کراوەتەوە بۆ خۆ کاندید کردن بۆ ئەندامانی سەرکردایەتی و دەستەی باڵای چاودێری و ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی".

عوسمان کاروانی باسی لەوەشکرد "28 و 29ی کانونی یەکەمی 2019 یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە شاری هەولێر هەشتەمین کۆنگرەی خۆی دەبەستێت".

سەبارەت بە ئەگەری دواخستنی کاتی کۆنگرە ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی یەکگرتوو وتی "هەتاوەکو ئێستا هیچ ئەگەرێک نیە بۆ گۆڕانی کاتی بەستنی کۆنگرە مەگەر بەرامبەرەکانمان لە شوێنەکە کێشەمان بۆ دروست بکرێت ئەگینا ئێمە رێککەوتین کە لەو دوو رۆژەدا کۆنگرەی یەکگرتووی ئیسلامی ببەسترێت". 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان