کوردستانی

هه‌سه‌ده‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كى كۆنترۆڵكرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


هه‌سه‌ده‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كى كۆنترۆڵكرد

مه‌ودا میدیا-

هه‌سه‌ده‌ به‌رده‌وامه‌ له‌ پێشڕه‌وییه‌كانى له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كى سووریا و ئه‌مڕۆش هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات چه‌ندین ناوچه‌یان كۆنترۆڵ كردووه‌.

به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه‌ "هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات ناسراو به‌ هه‌سه‌ده‌، فڕكه‌خانه‌ى جه‌راح و سێ گوندى دیكه‌ى له‌ ته‌بقا كۆنترۆڵ كردووه‌".

شه‌وى رابردوو دواى ئه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا گڵۆپى سه‌وزى بۆ هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات هه‌ڵكرد، ده‌ستیان به‌ پێشڕه‌وى كرد و چه‌ندین ناوچه‌یان له‌ سنورى سووریا به‌تایبه‌ت حه‌له‌ب كۆنترۆڵكردووه‌.

هه‌فته‌یه‌كه‌ شه‌ڕى سووریا ده‌ستیپێكردووه‌ته‌وه‌ و گروپه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كانى سووریاو به‌ره‌ى نوسره‌ ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌ندین شارى سووریا گرتووه‌.

ع
Qaiwan
Qaiwan