کوردستانی
توركیا بۆردوومانى كرد و كوژراو هه‌یه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى توركیا بۆردوومانى سنورى ئامێدییان كرد و به‌هۆیه‌وه كه‌سێك كوژرا.
توركیا به‌رده‌وامه له بۆردوومانه‌كانى له سنورى دهۆك و ناوچه‌كانى ئامێدى و ده‌وروبه‌رى، به‌هۆی بۆردوومانه‌كانى ئه‌و وڵاته‌وه گه‌نجێك گیانى له ده‌ستدا.
ئه‌و هاوڵاتییەى گیانى له‌ده‌ستداوه، خەڵكی گوندی قومرییه لە دەڤەری بەرواری باڵا.
له ماوه‌ى دوو ساڵى رابردوو توركیا به‌شێوه‌یه‌كى فراوان هاتووه‌ته ناو خاكى هه‌رێمى كوردستان و بۆردوومانه‌كانیشى به‌رده‌وام بووه، پارتى دیمو‌كراتى كوردستانیش وه‌ك حزبى باڵا ده‌ستى سنوره‌كه بێده‌نگى نیشانداوه و حكومه‌تیش بێده‌نگه.
ع