ئابووری

رێبوار كه‌ریم وه‌لى: مودیر عام كه‌رامه‌تى نه‌جوڵاوه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


رێبوار كه‌ریم وه‌لى: مودیر عام كه‌رامه‌تى نه‌جوڵاوه‌

مه‌ودا میدیا-

نوسه‌ر و رۆژنامه‌نوسى نزیك له‌ پارتى دیموكراتى كوردستان هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌ت و ده‌ڵێت مودیرعام نایه‌وێت مووچه‌ دابه‌ش بكات.

رێبوار كه‌ریم وه‌لى، نوسه‌ر و رۆژنامه‌نوس ده‌ڵێت "پارەی بەغدا هاتووە بەس ماوە مودیرعام (مه‌سرور بارزانى) هەندێک کەرامەتی بخاتە سەر و تەکمیلی بکات".

ئه‌و قسانه‌ى رۆژنامه‌نوسه‌كه‌ى نزیك له‌ پارتى له‌كاتێكدایه‌ به‌غدا نزیكه‌ى هه‌فته‌یه‌كه‌ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستانى ناردووه‌ و هه‌رێم نایه‌وێت مووچه‌ دابه‌ش بكات.

رۆژى رابردوو مه‌ودا میدیا له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كى باڵا ئه‌وه‌ى بڵاوكرده‌وه‌ "به‌ فه‌رمانى مه‌سرور بارزانى، وه‌زاره‌تى دارایی بۆى نییه‌ ئه‌و پاره‌یه‌ وه‌ربگرێت كه‌ به‌غدا ناردویه‌تى بۆ مووچه‌ى مانگى 10ى فه‌رمانبه‌ران".

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان