ئابووری
ده‌یان ته‌ن خۆراكى خراپبوو له‌ناوبرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
قائیمقامیه‌تى سلێمانى بڵاویكرده‌وه، مانگى رابردوو لیژنه‌كانیان هه‌زاران شوێنیان به‌سه‌ركردووه‌ته‌وه و ده‌یان ته‌ن خۆراكى خراپبوشیان له‌ناوبردووه.
قائیمقامیه‌تى سلێمانى بڵاویكردووه "لە درێژەی بەدواداچونەکان بۆ پاراستنی تەندروستی و سەلامەتی هاوڵاتییان، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە مانگی رابردوو 6 هەزارو 825 سەردانیان ئەنجام داوە".
باس له‌وه‌شكراوه "570 سەرپێچی تۆمار کراوه‌و 29 شوێنیشی بەهۆی پابەندنەبوون بە رێنماییەکانەوە داخراون".
هه‌روه‌ها "پسوڵەی ئاگادارکردنەوە دراوە بە 150 شوێنکارو 17 ته‌ن خواردن و شمەکی خراپ و ماوەبەسەرچوو لەناوبراون، هەر لەومانگەدا 40 ملیۆن و 325 هەزار دینار سزای دارایی سەرپێچیکاران دراوە".
ع