کوردستانی
شنۆ عه‌بدوڵڵا: هێرۆ عه‌تار كارێكى باشى كرد چووه په‌رله‌مان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
شنۆ عه‌بدوڵڵا، كاندیدى ده‌رنه‌چووى كۆمه‌ڵى دادگه‌ریی و هاوسه‌رى سۆران عومه‌ر، له باره‌ى بریاری دەرکردنی هێرۆ عه‌تار له لایه‌ن کۆمەڵی دادگەریی به هەڵە ده‌زانێت و ده‌شڵێت كارێكى باشى كرد چووه په‌رله‌مان.
شنۆ عه‌بدوڵڵا له‌و باره‌وه نوسیویه‌تى "هەڵە ئەوەیە کە ئەنجومەنی سیاسیی و سەرکردایەتی و مەڵبەندەکان و لقەکان و ناوچەکان هێنایانە پێش و کاریان بۆ کرد‌و مدیایان خستە خزمەتی".
باسى له‌وه‌شكردووه "لەکاتیکدا هێرۆ خان نە بروای تەواوی بە کاری حیزبی و کاری ریکخراوەیی نەبو، لەهەربارودۆخێکدا بوایە دەبو هێرۆ عەتار پابەندی ئەو بریارە بوایە، تا کۆمەڵی دادگەریی بە بریارەکەیدا دەچوەوەو یان بریاریکی تری دەدا".
هه‌روه‌ها "کۆمەڵی دادگەریی دەبێت بە خۆیاندا بچنەوەو بۆ بەهێزکردنی هۆکاری شکستیان رێگە راستەکە بدۆزنەوە، زۆربەی ئەوانەی کە بونەتە ئەندامی پەرلەمان لە رابردوودا هۆکاریک بون بۆ شکستی ئەم حزبە".
له كۆتاییشدا ده‌ڵێت "هێرۆ وەک هەر کاندیدێکی تر مافی خۆیەتی و پێی قبوڵ نییە کەسیکی تر جێگرەوەی بێت له په‌رله‌مان".
ع