عیراقی

عیراق دەسەڵاتێكی تری لە هەرێم وەرگرتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


عیراق دەسەڵاتێكی تری لە هەرێم وەرگرتەوە

مەودا میدیا-
چیتر هەرێمی كوردستان دەسەڵاتی ئەوەی نییە بەبێ‌ رەزامەندی حكومەتی عیراق دەروازەی سنوری لەگەڵ وڵاتی ئێران بكاتەوە".  

دەستەی دەروازە سنورییەكانی عیراق رایگەیاند"لەگەڵ دەسەڵاتی كیشوەری ئیرانی ریكەوتوون لەسەرئەوەی كە بەبێ‌ رەزامەندی حكومەتی عیراق هیچ دەروازەیەكی سنوری لە تەواوی عیراق بە  هەرێمی كوردستانیشەوە نەكاتەوە". 

دەشڵێت"بۆ لەمەودوا ئەگەر هەرێمی كوردستان بیەوێت دەروازەیەكی سنوری لەگەڵ ئێران بكاتەوە، ئەوا دەبێت رەزامەندی بەغدا وەربگرێت و پاشان دەتوانێت ئەو كارە بكات، خۆ ئەگەر بەغدا رەزامەندی نەدا ئەوا هەرێم ناتوانێت هیچ دەروازەیەك بكاتەوە". 

مەودا میدیا زانیویەتی كە ئەو هەنگاوەی حكومەتی عیراق سەرەتا و دەستپێكی هەنگاوی رێگرتن و بنبڕكردنی ناردنەدەرەوەی نەوتە لە رێگەی تانكەرەوە لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە". 
ئ پ 



Qaiwan
Qaiwan