کوردستانی

دوو رۆژ کارەبای بەردەوام دەدرێت بە هاوڵاتییان

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو رۆژ کارەبای بەردەوام دەدرێت بە هاوڵاتییان

مەودا میدیا-

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان هەڵدەستێت بەئەنجامدانی تاقیکردنەوەی فشاری سەر تۆڕی کارەبای نیشتمانی لە سنوری پارێزگای سلێمانی.

بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم ئەم تاقیکردنەوەیەش ناوچەکانی ناوەوە و دەرەوەی پڕۆژەی رووناکی دەگرێتەوە.

جێی ئاماژەیە ئەم تاقیکردنەوەیە رێکارێکی رۆتینیە بۆ تۆڕی کارەبا ئەنجام دەدرێت لەلایەن وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئامانجی دیاریکردنی کێشە و خاڵە لاوازەکانی تۆڕەکانی گواستنەوە و دابەشکردنی کارەبا و لە ماوەی دوو رۆژی تاقیکردنەوە کە تێیایدا هاوڵاتییان کارەبای بەردەوامییان دەبێت.

 هەروەها وەزارەتی کارەبا ئاگاداری هاوڵاتیان دەکاتەوە لە ئەگەری پچڕانی نەخوازراوی کارەبا لەکاتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکە.

ئەم تاقیکردنەوەیەش پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی  راپەڕین و گەرمیان دەگرێتەوە لە بەرواری 10 و 11 ی ئەیلول دەبێت.

ع
Qaiwan
Qaiwan