کوردستانی

ژنێک لەلایەن هاوسەرەکەیەوە سووتێنرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژنێک لەلایەن هاوسەرەکەیەوە سووتێنرا
مەودا میدیا-

دوێنێ سێشه‌ممه‌ 2025/9/2، ژنێکی گەنجی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی (سورەیا عەلی محەممەدی) ته‌مه‌ن 35 ساڵان و دایکی منداڵێک، لە گەڕەکی بەهارستانی ئەو شارە لە ماڵەکەیدا لەلایەن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ ئاگر لە جەستەی بەردراو  گیانی لەدەست دا.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكرده‌وه‌ "بكوژ دوای ئەوەی لەگەڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی دەمه‌قاڵەی بووە دەست و پێی هاوسەرەکەی بەستووە و لە ناو گەراجی ماڵەکەیاندا بەنزینی بەسەر جەستەیدا کردووە و ئاگری داوە و دواتر لەلایەن دراوسێیەکانییەوە گەیەندراوەتە نەخۆشخانە بەڵام بەهۆی زۆری رێژەی سووتانەکەی گیانی لە دەستداوە".

ئاماژەی بۆئەوەشکرد "بكوژەکە ناوی (ئەفشین شەریفی)یه‌ و تەمەنی 40 ساڵه‌، دوای رووداوه‌كه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستگیركراوه‌".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan