ئابووری
وهزارهتى دارایی له بارهى مووچه وهزارهتهكان ئاگاداردهكاتهوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، هەموو وەزارەت و فەرمانگەكانی لەبارەی پرسێكی تایبەت بە تۆمار و قەیدی جێگیركردنی مووچە ئاگادار كردەوە.
لە نووسراوەكەدا ئاماژە بەوە دراوە، بە مەبەستی رێكخستن و جێبەجێكردنی كاروباری ژمێریاری و تەرازووی پێداچوونەوەی مانگانە، پێویستە هەندێک قەید مانگانە رەچاو بكرێن، هەروەها یەكلاییكردنەوەی بارمتەكانی (لێبڕینی خانەنشینیی باجی دەرامەت) لە مانگی شوباتی 2024 لە نووسراوەکەدا هاتووە.
ئەوەش هاتووە جێگبركردنی (المساهمات التقاعدییە) بە رێژەی %12بۆ مانگەكانی 5 و 6 ی 2024، هەروەها جێگیركردنی (المساهمات التقاعدییە) بە رێژەی 15% بۆ مانگی 7 بەسەرەوە.
وەزارەتی دارایی ئەوەشی داوا كردووە، لێبڕینی بارمتەی (توقیفات التقاعدییە)، بە رێژەی %10 لە مانگی 7 بەسەرەوە لە لیستەكان جێگیر بكەن.
ع