گێتی
ئه‌مه‌ریكا سزاى نوێى به‌سه‌ر ئێران سه‌پاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وەزارەتی خەزێنەی ئەمه‌ریکا سزاى نوێى به‌سه‌ر ئێران سه‌پاند ئه‌ویش به خستنه لیستى ره‌شى ژماره‌یه‌ك له كه‌شتى گواستنه‌وه‌ى ئێرانى.
ماڵپەڕی وەزارەتی خەزێنەی ئەمه‌ریکا بڵاویكرده‌وه "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمه‌ریکا 35 دامودەزگا و كه‌شتى ئێرانیی کە رۆڵێکی گرنگیان لە گواستنەوەی نایاسایی نەوتی ئێران بۆ بازاڕە جیهانییەکاندا بووە، خستە لیستی گەمارۆکانی ئەمه‌ریکا".
باس لهوهشكراوه "ئەم هەڵمەتە پاش هێرشه‌كانى ئێران بۆ سەر ئیسرائیل بووه كه لە بەرواری 1ی ئاکتەوبری 2024 و هەروەها گه‌وره‌بوونى ناکۆکییە ئەتۆمییەکانی ئێران بووه".
هه‌روه‌ها "بەپێی گەمارۆكان، تێچوویەکی زیاتر دەخه‌نه سەر کەرتی نەوتی ئێران".
ع