کوردستانی
گۆڕان: پشتیوانی لە رۆژئاوای کوردستان دەكەین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بزووتنەوەی گۆڕان لەسەر دۆخی رۆژئاوای كوردستان راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە.
رایگەیاند "گۆڕانکارییەکانی ڕۆژهەڵاتیی ناوەڕاست و پێشهاتەکانی سوریا سیناریۆی جیاوازی هێناوەتە کایەوە، لەو چوارچێوەیەدا پرسی کورد لەناو ئەو شەڕ و ئاڵۆزیانەدا، لەبەردەم مەترسی و دەرفەتدایە، بەتایبەت رۆژئاوای کوردستان دەرگیری پیلانی مەترسیدار و گۆڕانکاری دیموگرافیە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "لە روانگەی بەرپرسیارێتی نیشتمانیی و نەتەوەییەوە، بانگەواز لە هەمو هێزە کوردستانییەکان دەکەن، بۆ پاراستنی دەستکەوتە نەتەوەییەکان و دوورخستنەوەی گەلەکەمان لە ئاگری شەڕ و ماڵوێرانی؛ بە هەڵوێستێکی هاوبەش پشتیوانی سیاسیی و مەعنەوی رۆژئاوای کوردستان و ئاوارە و قوربانیانی شەڕ بکەن".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی و هێزە نێودەوڵەتییەکان و رێکخراوەکانی چاودێری مافی مرۆڤ دەکەن، چاودێری دۆخەکە بکەن، بەتایبەت کە پرسی کورد پێویستی بە چارەسەرە لە رێگەی دانوستان و دیالۆگی دیموکراتی، نەک گرتنەبەری رێگەچارەی چەک و سەپاندنی هێز".
ئەمە لە کاتێکدایە، رۆژئاوای کوردستان رووبەڕووی هێرشێکی فراوانی گرووپە چەکدارەکانی سەربە تورکیا لە سوریا بووەتەوەو لە رۆژی 2024/11/28وە تاوەکو ئێستا هەزاران خێزانی کورد لە ناوچەکانی تل رەفعەت و شەهبا و حەلەب ئاوارەبوون یان بە زۆرداریی لەلایەن گرووپەکانەوە لەسەر ماڵ و خاکی خۆیان دەردەکرێن.