ئابووری
بیتکۆین 100 هەزار دۆلاری تێپەڕاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
نرخى دراوى دیجیتاڵى بیتكۆین به‌رده‌وامه له به‌رزبوونه‌وه و بۆ سەرو 100 هەزار دۆلار گرانبووه.
ئه‌مڕۆ پێنجشەممە، نرخى دراوى بیتكۆین بهرزبوونهوهیهكى تر‌ى تۆماركرد و گه‌یشته 102 هه‌زار دۆلار و 370 دۆلار بۆ هه‌ر بیتكۆینێك.
لە ماوەی مانگێکدا نرخی بیتکۆین لە خوار 80 هەزار دۆلارەوە بۆ سەرو 100 هەزار دۆلار بەرزبووەتەوە، واتە بۆ هەر بیتکۆینێک سەرو 2 دەفتەر دۆلار گرانبووە.
له دواى ده‌رچوونى دۆناڵد تره‌مپ، وه‌ك سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا، گۆڕانكاریی خێرا له نرخی بیتكۆین روویداوه.
رەحمان عەلی، شارەزای بواری ئابووری بە مەودا میدیای راگەیاند "بەرزبوونەوەی نرخی بیکتۆین پەیوەندی بە دەرچوونی دۆناڵد ترەمپ هەیە، رەنگە لە رۆژانی داهاتوو بیکتۆین بەرزبوونەوەی زیاتر تۆمار بکات".
ع