ئابووری

کار بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


کار بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەکرێت
مەودا میدیا-

کاروان یاروەیس، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی بە مەودا میدیای راگەیاند "بڕگەیەک لە هەمواری یاسای بودجەی 2025 تایبەتکراوە بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "رێککەوتنێک کراوە ئەو بڕگەیەی پەیوەندی بە نەوتی هەرێمەوە هەیە کرێی تێچووی دەرهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان زیاد بکرێت بۆ 16 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بۆ ئەوەی دوای سەری ساڵ هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێبکاتەوە".

ئەوەشی خستەڕوو "هەناردەکردنەوەی نەوت یارمەتیدەر دەبێت بۆ هەردوو حکومەتی فیدڕاڵی و هەرێمی کوردستان تاوەکو کێشەکانی نێوانیان چارەسەر بکەن، وە هەروەها گواستنەوەی پارە بکەن".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan