گێتی
عەباس عێراقچی: چارەنووسی بەشار ئەسەد نادیارە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند "چارەنووسی بەشار ئەسەدی سەرۆكی سوریا نادیارە، بەڵام بەرەی مقاوەمە لە رۆڵی خۆی بەردەوام دەبێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "سوریا روووبەڕووی ئەگەری مەترسیداریی وەك شەڕی ناوخۆ، دابەشبوونی وڵات ببێتەوە، یان لەلایەن گرووپە تیرۆرستییەكانەوە كۆنتڕۆڵ بكرێت".
ئەوەشی خستەڕوو "زۆر لایەن لە ساڵی 2011، چاوەڕوانی رووخانی ئەسەد بوون، بەڵام هەموو وڵاتانی ناوچەكە لەسەر پاڵپشتی لە یەكگرتووی و سەروەروی خاكی سوریا هاوڕان".
ئەمە لە کاتێکدایە، گرووپە چەکدارەکانی سەربە تورکیا لە رۆژی 2024/11/27، لە پەلامارێکی لە ناکاودا شاری ئیدلب، حەلەب و حەمایان کۆنتڕۆڵکرد و پێشڕەوییەکانی ئەو گرووپە بەرەو شارەکانی تر بەردەوامە.
ب ح