کوردستانی
پارە دابەش دەكرێت بەسەر هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لیژنەی قەیرانەكانی عیراق لە رێگەی فۆڕمێكەوە پارە دابەش دەكات بەسەر هاوڵاتیانی عیراق و هەرێمی كوردستان بۆ ئەو خێزانانەی كە هیچ دەرامەتێك و مووچەیان نییە و لەو دۆخەی ئێستا تووشی دۆخێكی خراپ بوون.
لە نوسراوێكدا باس لەوەدەكرێت مینحەیەكی دیاریكراو دابەش دەكرێت بەسەر ئەو خێزانانەی كە لەو دۆخەی ئێستا تووشی دۆخی خراپی دارایی بوون و باری ژیانیان قورسە.
هەروەها، داواكراوە هاوڵاتیان لە رێگەی فۆڕمێكەوە پڕی بكەنەوە بۆ ئەوەی پارەیان پێ بدرێت، بەڵام مەرجی سەرەكی ئەوەیە ئەو خێزانە نابێت هیچ ئەندامێكیان مووچە خۆربێت و سەرچاوەی داهاتیان هەبێت.