کوردستانی

رووداوێكی هاتووچۆ گیانلەدەستدانی لێكەوتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


رووداوێكی هاتووچۆ گیانلەدەستدانی لێكەوتەوە
مەودا میدیا-

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، بەهۆی رووداوێكی هاتووچۆ لەسەر رێگای چەمچەماڵ تەكیە بەهۆیەوە منداڵێك گیانی لە دەستداو یەكێكی تریش برینداربوو.

پۆلیسی هاتووچۆی چەمچەماڵ بڵاویكردەوە "ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شەممە، له‌سه‌ر رێگه‌ی چه‌مچه‌ماڵ- ته‌كیه‌، به‌هۆی رووداوی هاتوچۆوه‌ له‌نێوان دوو ئۆتۆمبێل له‌جۆره‌كانی ڤاڵڤۆ بارهه‌ڵگر و پرۆتۆن تایبه‌ت منداڵێكی كوڕ گیانی له‌ده‌ستدا به‌ناوی (ا. ن. ح) كه‌ ته‌مه‌نی سێ ساڵه".

هەروەها " له‌گه‌ڵ برینداربوونی كچێكی منداڵ كه‌ ته‌مه‌نی چوارساڵه‌ به‌ناوی (ل. ن. ح) خوشك و برای یه‌كترین، له‌گه‌ڵ دایك و باوكیاندا له‌ناو ئۆتۆمبێله‌ پرۆتۆنه‌كه‌دا بوون، له‌ئێستاشدا به‌گوێره‌ی ماده‌ی 24 له‌یاسای هاتوچۆ شۆفێری بارهه‌ڵگره‌ كه‌ به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌به‌ ده‌ستگیركراوه‌ و ده‌ست به‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا گیراوه‌".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان