ئابووری

بازاڕە گەورە و گرنگەكەی سلێمانی دەكرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بازاڕە گەورە و گرنگەكەی سلێمانی دەكرێتەوە
مەودا میدیا-

بڕیارە سبەی یەكشەممە، بازاڕی دۆلارەكەی شاری سلێمانی بكرێتەوە و كاریگەری لەسەر نرخی دۆلاریش دەبێت.

ئیبراهیم غەفور، خاوەنی نوسینگەی ئاڵوگۆڕی دراو لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "سبەینێ یەكشەممە، بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی دەكرێتەوە و هەموو نوسینگە و كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو دەكرێنەوە".

ئەوەشی خستەڕوو "ئەگەر بازاڕەكە بكرێتەوە كاریگەری لەسەر نرخی دۆلار دەبێت، بازرگان و نوسینگە و كۆمپانیاكان لەسەر قادرمەكان كە شوێنی نرخی دۆلارە بەخێرایی گۆڕانكاری بەسەر دێت و ئەگەری بەرز و نزمبوونەوەی هەیە".

هەفتەی رابردووتر بەهۆی قەرەباڵغی، بازاڕی دۆلارەكەی شاری سلێمانی داخرا لە ترسی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی كۆرۆنا.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان