کوردستانی

به‌شه‌خۆراكى مانگانه‌ى هاوڵاتییان مه‌ترسی له‌ سه‌ره‌؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


به‌شه‌خۆراكى مانگانه‌ى هاوڵاتییان مه‌ترسی له‌ سه‌ره‌؟
مه‌ودا میدیا-

سه‌باره‌ت به‌ ده‌نگۆى هه‌بوونى مه‌ترسی له‌ سه‌ر به‌شه‌خۆراكى مانگانه‌، كامه‌ران فه‌تاح، بەڕێوەبەری بازرگانی و کەلوپەلی خۆراک لە سلێمانی ره‌تیده‌كاته‌وه‌ هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌ ئارادا بێت و ده‌ڵێت "له‌ لایه‌ن عیراقه‌وه‌ دڵنیاییان پێدراوه".‌

كامه‌ران فه‌تاح، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی و کەلوپەلی خۆراک لە سلێمانی بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌ ئارادا نییه‌ كه‌ به‌شه‌خۆراكى هاوڵاتییان ئاسته‌نگى بۆ دروست بێت و تائێستا هیچ ده‌نگۆیه‌كى فه‌ڕمى نییه‌ یان بۆیان نه‌هاتووه‌ كه‌ بڵێت ئاسته‌نگییه‌ك هه‌یه‌".

وتیشى "له‌ لایه‌ن عیراقه‌وه‌ دڵنیایی دراوه‌ و ئه‌وان كار له‌ سه‌ر مانگ بۆ مانگ ده‌كه‌ن و له‌ ئێستادا سێ بۆ چوار مانگ دۆشاوى ته‌ماته‌ له‌ به‌رده‌ستدا هه‌یه‌ و پێیان ده‌وترێت كه‌ مانگانه‌ به‌شی بكه‌ن".

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، له‌ ئێستادا ده‌ستكراوه‌ به‌ دابه‌شكردنى به‌شه‌خۆراكى مانگى نۆ و به‌ وته‌ى ناوبراویش، هه‌موو جۆره‌ خۆراكه‌كان له‌ به‌رده‌سته‌.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هاوسەنگیی ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان