کوردستانی
موراد قه‌ره‌یلان: هیچ چه‌كدارێكى په‌كه‌كه له رۆژئاواى كوردستان نییه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
فەرماندەی باڵای پەکەکە رایگه‌یاند، په‌كه‌كه له رۆژئاواى كوردستان بوونیان نییه و هیچ چه‌كدارێكى گه‌ریلا له‌وێ نییه.
موراد قه‌ره‌یلان، به‌رپرسى باڵاى په‌كه‌كه لە وەڵامى بەرپەسانی تورکیا لەسەر بوونی چه‌كداره‌كانیان کوردستانی سووریا رایگه‌یاند "هیچ چه‌كدارێكى ئێمه لە کوردستانی سووریا بوونى نییە و زمانی شەڕاوی تورکیای هۆکاری بەلاڕێبردنی راستییەکانه".
وتیشى "دەوڵەتی تورکیا زمانی شەڕخوازانە بۆ سەپاندنی بیری خۆی بەکار دەهێنێت تا هەموو کوردە سەربەخۆکان بکاتە ئامانج".
باسى له‌وه‌شكرد "داوای لە هەموو رێبەرانی سیاسی کورد ده‌كه‌م کە لە ئەم دۆخە هەستیارە مێژووییەدا بە وەلانانی کێشەکان، بەرەو ستراتیژییەکی هاوبەش بۆ بەدی هاتنی بەرژەوەندی نەتەوەیی بچنە پێشەوە".
ع