ئابووری
بەنیازبوو مریشکی مڕداربوو دەرخواردی خەڵک بدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەهەوڵی هێزەکانی ئاسایش دەست بەسەر بڕێکی زۆر لە مریشکی مرداربوودا گیرا کە بەنیازبوون ببرێتە ناو شاری هەڵەبجە.
لە راگەیەندراوێکدا هاتووە "ئەمڕۆ سێشەممە، لەلایەن بازگەی زەمەقی لەهەبوونی حاڵەتێک ئاگادارکراینەوە، پاش سەردانیکردنی لیژنەکەمان بۆ بازگەکە بینیمان کە بار هەڵگرێک نزیکەی 200کیلۆگرام مریشکی پێبووە خاوەنی بار هەڵگرەکە دەیویست بیباتە ناو شاری هەڵەبجە".
باس لەوەشکراوە "پاش پشکنین بۆ مریشکەکان لەلایەن لیژنەکەمانەوە دڵنیابووین کەشیاوی خواردن نین مردار بووبونەوە، دەستمان بەسەرداگرتن و لەناومان بردن".
هەروەها "خاوەنەکەی رووبەڕووی یێکاری یاسایی کرایەوە لەئێستادا بەبڕیاری دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی هەڵەبجە،
لەبنکەی پۆلیسی هەڵەبجە پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە".
هەروەها "خاوەنەکەی رووبەڕووی یێکاری یاسایی کرایەوە لەئێستادا بەبڕیاری دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی هەڵەبجە،
لەبنکەی پۆلیسی هەڵەبجە پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە".
ع