کوردستانی

رێکارەکانی گەڕانەوەی کوردەکەی ئەفریقا دەستپێدەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


رێکارەکانی گەڕانەوەی کوردەکەی ئەفریقا دەستپێدەکات


مەودا میدیا-

برایەکی ئەو کوردەی ماوەی 21 ساڵە زیندانە لە وڵاتی کینیای ئەفریقا رایگەیاند، دەستمان بە رێکارەکانی گەڕاندنەوەی براکەمان کردووە.

هونەر حسێن، برای سەیفوڵڵا کە 21 ساڵە لە ئەفریقا گیراوە بە مەودا میدیای راگەیاند "رێکارەکانمان دەستپێکردووە بۆ گەڕانەوەی براکەمان و لەگەڵ بەرێوەبەری پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی خەریکی دەرهێنانی پاسپۆرتین بۆی".

وتیشی "رێکارەکانی گەڕانەوەی ماوەی نزیکەی مانگێکی پێدەچێت و هەموو برا و کەسوکارمان لە چاوەڕوانی گەڕانەوەیداین".

ئەوەشی خستەڕوو " براکەمان لەوێ ژیانی هاوسەری پێکهێناوەو منداڵێکی هەیە، لەگەڵ هاوسەری و منداڵەکەی دێنەوە لە کوردستان دەژین".


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هاوسەنگیی ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان