کوردستانی

وتەبێژی یەکێتی لەبارەی براکەی بەشار لە سلێمانی هاتە دەنگ

مەودا میدیا - سلێمانی |


وتەبێژی یەکێتی لەبارەی براکەی بەشار لە سلێمانی هاتە دەنگ


مەودا میدیا-

وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەی بوونی ماهر ئەسەدی برای بەشار ئەسەد لە سلێمانی دەڵێت، پاشەڵ پیسێکی وا چییە سلێمانی بیگرێتەخۆی.

سەعدی پیرە، وتەبێژی یەکێتی رایگەیاند "هەر کەسێک بیەوێت بە پیادەڕەوی لە سووریاوە بێتە هەرێمی کوردستان، دەبێت بە ناو هەولێردا یاخود بەناو عیراق بچێتە سلێمانی، خۆ سلێمانی لەسەر سنوری سوریا نییە".

وتیشی "فڕۆکەخانەی سلێمانی بە رووی فڕۆکەخانەی دیمەشق دا کراوە نییەو سلێمانی لەسەر دەریاش نییە، ئیتر چۆن دەتوانرێت لە سووریاوە کەسێک بێتە سلێمانی، بۆیە بڵاوکردنەوەی هەواڵی هاتنی ماهر ئەسەد بۆ سلێمانی دەستی سیاسیی لە پشتە".

باسی لەوەشکرد "نە کەس هاتووە بۆ سلێمانی، نە سلێمانیش کەسێکی پاشەڵ پیسی وەکو ماهر ئەسەد حەشار دەدات".

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هاوسەنگیی ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان