کوردستانی
کۆتایی بە کۆڕەک تلیکۆم دێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
له نوسراوێكدا كه ناو و واژووی عه‌لی حوسێن موئه‌یه‌د، سه‌رۆكی كۆمسیۆنی راگه‌یاندن و گه‌یاندنی عیراقی له‌سه‌ره و ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی و ئه‌میندارێتیی گشتیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق و گشت وه‌زاره‌ته‌كان و دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانی دیكه كراوه، داواده‌كات ده‌ستبگیرێت به‌سه‌ر سه‌رجه‌م سامانی گواستراوه و نه‌گواستراوه‌ی كۆمپانیای كۆڕه‌ك تێلیكۆمدا.
له نوسراوه‌كه‌دا ئاماژه بۆ بڕی ئه‌و پارانه كراوه كه كۆمسیۆنی راگه‌یاندن و گه‌یاندن ده‌ڵێت، له‌سه‌ر كۆمپانیای كۆڕه‌ك تێلیكۆم كه‌ڵه‌كه بوون و رایگه‌یاندووه "بڕی 16 ملیار و 990 ملیۆن و 886 هه‌زار و 503 دینار و 45 فلس، هه‌روه‌ها 31 ملیۆن و 584 هه‌زار و 142 دۆلار و 52 سه‌نت” لای كۆمپانیای كۆڕه‌كه".
باس لەوەشکراوە "پێشێلكردنی رێكار و رێنماییه‌كانی ده‌سته‌كه و بڕگه‌كانی گرێبه‌ستی مۆڵه‌تی كاركردن له لایه‌ن كۆمپانیاكه‌وە".

هەروەها "كۆمپانیای كۆڕه‌ك تێلیكۆم پابه‌ندی بڕیاره‌كانی دادگا و ئه‌و ئاگادارینامانه نه‌بووه كه ده‌سته‌كه‌مان ئاراسته‌ی كردووه و ڕژد نییه له دانه‌وه‌ی ئه‌و پارانه‌ی له‌سه‌ری كه‌ڵه‌كه‌بوون".
ع