ئابووری
مووچەی مانگەكانی 11 و 12 نافەوتێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێکی پەرلەمانی عیراق رایدەگەیەنێت، مووچەی مانگی 11 و 12ی فەرمانبەرانی هەرێم نافەوتێت.
دارا سێکانیانی، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵیی عیراق مووچەی مانگەكانی 11 و 12 نافەوتێت".
باسی لەوەشکرد " كاتی دابەشكردنەكەی نادیارە و ئەوەش دەكەوێتە ئەستۆی حكومەتی هەرێم".
وتیشی "لە دوا كۆبوونەوەمان لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی حکومەتی عیراق، گەرەنتی دا كە مووچە نافەوتێت، بەڵام گرنگە هەرێم و بەغداد پابەندی رێككەوتنەكان بن".
ع