ئابووری

مووچەی دوو مانگ پێكەوە دابەشدەكرێت؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


مووچەی دوو مانگ پێكەوە دابەشدەكرێت؟
مه‌ودا میدیا-

سەرچاوەیەك لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمى كوردستان ئاشكرایكردووه‌ "وەزیری دارایی باسی له‌وه‌كردووه‌، ئه‌گەر بەغدا پارەی تر بۆ مووچه‌ بنێرێت، ئه‌وا مووچه‌ى مانگه‌كانى 10 و 11 پێكەوە دابەشدەكه‌ن".

سەرچاوەكە بۆ دەنگی ئەمه‌ریكا ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌ "لە كۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممەی ئەنجومەنی وەزیراندا،  ئاوات شێخ جەناب، وتویه‌تى، عیراق 761 ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگی 10 ناردووە، بڕیاریشیداوە بە ناردنی 430 ملیار دیناری تر بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی مووچە، ئه‌گەر 761 ملیاری مانگی 11 بنێرێت، ئەوا مووچەی دوو مانگ پێکەوە به‌ مووچه‌خۆران ده‌ده‌ن".

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌، له‌ ناو مانگى 12داین و هێشتا حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان مووچه‌ى مانگى 10ى مووچه‌خۆره‌كانى دابه‌شنه‌كردووه‌ و بێ ئه‌وه‌ى سوود له‌ داهاتى ناوخۆ وه‌ربگرێت بۆ دابه‌شكردنى مووچه‌، بیانووى كورتهێنان به‌ به‌غدا ده‌گێڕێت.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هاوسەنگیی ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان