کوردستانی

سێ برا هێرشیان كردووەته سەر هێزەكانی ئاسایشى سلێمانی

مەودا میدیا - سلێمانی |


سێ برا هێرشیان كردووەته سەر هێزەكانی ئاسایشى سلێمانی
مەودا میدیا-

بەمەبەستی پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتیان هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی سێ كەسیان لە گەڕەكێكی سلێمانی دەسگیركردووە كە شەڕیان لەگەڵ كەسێك كردووە و دواتر هێرشیان كردووەتە سەر هێزەكانی ئاسایش.

ئاسایشی گشتی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە " دوای ئەوەی  ئێوارەی ڕۆژی هەینی كاتژمێر 7ی ئێوارە، ئاگاداركراینەوە كێشەیەك  روویداوە لە گەرەكی كوردساتی شاری سلێمانی، دوای گەشتنی هێزەكان بۆ شوێنی رووداوەكە دەركەوت كە سێ برا بەناوەكانی (د,س , ع) لەدایك بوی ساڵێ‌ (1991) و (ك ,س , ع) لەدایك بوی ساڵی (1994) و (ب , س , ع) لەدایك بوی ساڵی ( 1999 )".

ئاماژە بەوەشكراوە "ئەو سێ برایە بەشەڕ هاتوون لەگەڵ كەسێكی تر, لەنێوانیاندا تەقە دروست بووە ویستویانە بەچەقۆش پەلاماری بدەن, كاتی گەشتنی هێزەكانی ئاسایش, هەرسێ براكە پەلاماری هێزەكەی ئاسایش دەدەن و دواتر دەستگیردەكرێن و بە فەرمانی دادورە و بەپێی  ماددەی ( 230 ) لەیاسای سزادانی عێراقی ڕادەگیرێن بەتۆمەتی هێرش كردنە سەر هێزەكانی ئاسایش لەكاتی بەجێگەیاندنی ئەركی فەرمیدا , و دروستكردنی شەڕو نانەوەی ئاژاوە  و لێكۆڵینەوە لە كەیسەكەیان بەردەوامە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان