کوردستانی
لایه‌نه‌كان شانازییان به به‌غداوه ده‌كرد و ئێستاش ژیانى خه‌ڵكیش خراپه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێکی سەرکردایەتی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان رایدەگەیەنێت، لایەنە کوردستانییەکان شانازییان بە عیراقیبوونەوە دەکرد و ئێستاش هۆکاری ئەو دۆخەن.
گۆران جەلال، ئەندامی سەرکردایەتی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان بە مەودا ميديای راگەیاند "قۆناغى ئیًستاى ده‌وڵه‌تى عیراق جیاوازه، سه‌ركردایه‌تى سیاسیى كوردستان و حزبه‌كان نه‌خشى به‌رچاویان هه‌بووه له عیراق و نوسینه‌وه‌ى ده‌ستور".
وتیشی "سه‌ركردایه‌تى سیاسیى كوردستان به زۆربه‌ى لایه‌نه‌كانه‌وه شانازییان به ده‌ستور عێراق ده‌كرد، به‌ڵام ده‌ستور كه‌موكورتى زۆرى هه‌یه، ئه‌وه‌ى هه‌یه له ده‌ستوردا زۆر ماف و هه‌ق هه‌یه به‌رانبه‌ر نه‌ته‌وه و پێكهاته‌كان كه ده‌بێت جێبه‌جێی بكرێت"٠
باسی لەوەشکرد "ده‌وڵه‌تى عیراق له زارى محەمەد سودانى دەڵێت حكوومه‌ت هه‌رێمى كوردستان پابه‌ند نه‌بووه بە رێککەوتن و ئەرکەکانی سەرشانی".
ئەوەشی خستەڕوو "ئه‌و دۆخه‌ى هه‌رێم و كوردستان كاریگه‌ری له‌سه‌ر قوت و ژیانى خه‌ڵك كردووه، ده‌بێت حكوومه‌ت ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر هه‌قه هه‌موو به داتا بڵاوبكاته‌وه،
به‌غداش سه‌ر راست نییه، به‌ڵام دۆخه‌كه له‌به‌رژه‌وه‌ندى ئێمه نییه و به‌هۆى كۆمه‌ڵێك كێشه‌ى نێوان هه‌ردوولا، خەڵک ژیانی تێکچووە، عیراقیش ده‌یه‌وێت فشار له هه‌رێم بكات، به یاسا و په‌رله‌مانى عیراق".
ع