کوردستانی
ئهدههم بارزانى لهبارهى حزبى شۆڕشگێڕى كوردستان روونكردنهوه دهدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
دواى ئهوهى شهوى رابردوو ڤیدیۆیهك بڵاوبووهوه تیایدا باس له دامهزراندنى حزبى شۆڕشگێڕى كوردستانكرا، ئهدههم بارزانى روونكردنهوه دهدات و دهڵێت پهیوهندیی به منهوه نییه.
دەقی ڕوونکردنەوەکە بەم شێوەیە
بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
ماوەی هەفتەیەکە لە چەند پێگە و پەیجێک بۆ دووەم جار باس لە دامەزراندنەوەی حزبوڵای شۆڕشگێری کوردستان دەکرێت، کە بێگومان ئێمە نازانین چ مەبەستێک لە پشت ئەم هەواڵە هەیە لەو میدیایانەوە.
بۆیە لای هەمووان ئاشکرایە کە ساڵی ۱۹۸۳ حزبوڵای شۆڕشگێری کورد بە ڕابەرایەتی بەڕێز ئەدهەم بارزانی دامەزرا لەپێناو شۆڕش و خەبات و تێكوشان بوو دژ بە حکوومەتی ئەوکاتەی بەعس، کاتێک ساڵی ۲۰۰۳ حکوومەتی بەعس ڕووخا حزبوڵای شۆڕشگێری کورد ئامانجەکەی خۆی پێکا و هەر ئەوکات هەڵوەشێندرایەوە.
هاوکات لەم قۆناغەدا پرسی دووبارە دامەزراندنەوەی حزبوڵای شۆڕشگێڕی كورد لە لایەن ئێمەوە هیچ گفتوگۆیەکی لەم بارەوە نەکراوە و هەر هەوڵێکیش هەبێت كە تاكوو ئێستا نەبووە بە فەرمی ئێمەین كە قسەی خۆمانی لەسەر دەکەین.
نووسینگەی تایبەتی
ئەدهەم بارزانی