ئابووری
هۆشداریی درایه نوسینگه‌كانى خانووبه‌ره
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ژوورى بازرگانى سلێمانى بڵاویكرده‌وه، هه‌ر نوسینگه‌یه‌كى خانووبه‌ره مامه‌ڵه به زه‌وییه نایاساییه‌كان بكات تووشى لێپێچینه‌وه ده‌بێت.
ژووری بازرگانیی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە "تەواوی خاوەن نوسینگەکانی فرۆشتن و کڕینی زەوی و خانووبەرە لە تەواوی پارێزگای سلێمانی ئاگاداردەکەینەوە، بەهیچ جۆرێک مامەڵەی کڕین و فرۆشتن بەو موڵکانەوە نەکرێت کە سەرپێچی و زیادەڕەوییان هەیە".
باس له‌وه‌شكراوه "خاوەنی هەر نوسینگەیەک پابەندنەبێت رێکاری یاسایی لە دژی دەگیرێتەبەر".
عه‌زیز ره‌حیم، خاوه‌ى نوسینگه به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "له كاتى هه‌ڵمه‌تى بانگه‌شه له چه‌ندین ناوچه‌ى سلێمانى كڕین و فرۆشتن به زه‌وى زیاده‌ڕه‌ویی كرا‌و خانوویان له‌سه‌ر دروستكرا".
وتیشى "ئه‌و زه‌ویانه موڵكى گشتین و ناكرێت داگیربكرێن، ئه‌وانه‌شى ده‌یكڕن خۆیان شاره‌زان و ده‌زانن كاره‌كه نایاساییه".
ع