کوردستانی
تره‌مپ یان بایدن كامیان فریاى كوردى رۆژئاوا ده‌كه‌وێت؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
کەناڵی فۆکس نیوز لە ڕاپۆرتێکی تایبەتدا سەبارەت بە کوردی سووریا ئاماژەی داوەتە سەر رۆڵی هه‌ر یه‌كه له جۆبایدن سه‌رۆكى ئێستاى ئهمهریكاو دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى داهاتووى ئه‌مه‌ریكا لە رزگارکردنی کوردی سووریا لە هێرشەکانی تورکیا و گروپهكانى تر.
جاک کین شرۆڤەکاری باڵای کەناڵی فۆکس نیوز رایگه‌یاند "دۆناڵد تره‌مپ سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئەمه‌ریکا دەتوانێت هۆکاری سەرەکی بێت بۆ راگرتنی هێرش و کاولکارییەکانی تورکیا لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردی سووریا".
وتیشى "ئەردۆغان لە ئەو بارەوە کێشەیەکی راستەقینەیە، ناوبراو کۆریدۆرێکی لە باکووری سووریا لە بەردەستە و پاڵپشتی لە جەولانی کرد بۆ تێکشکاندنی حکومەتی بەشار ئەسەد و ئێستاش هیرش دەکاتە سە کوردی سووریا کە ئێمە پاڵپشتی دەکەین".
له باره‌ى بایدنه‌وه وتیشى "بایدن لەو بارەوە هیچ کارێک ناکات بەڵام من دڵنیام کە سەرۆک کۆمار تره‌مپ هەڵوێست دەنوێنێت چونکه جارێکی دیکە لەو بارەوە رووبه‌ڕووى ئەردۆغان بووەتەوە".
ع