کوردستانی

تۆمەتبارێک بەتۆمەتی دزیکردن دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


تۆمەتبارێک بەتۆمەتی دزیکردن دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت بەتۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی دزیکردن و تۆمارکردنی چەند سکاڵایەکی یاسایی دیکە لەسەری مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی سەیدسادق تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد.

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند "سەرباری ئەوەی سەرجەم ھێزەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لەقەزاو ناحیەکان لەئەرک و ئامادەباشی زیاتردان بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری قەدەغەکردنی ھاتوچۆو بڕیارو ڕێنماییەکانی دیکەی وەزارەتی ناوخۆو وەزارەتی تەندروستی، مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی سەیدسادق زانیاری وردیان لەسەر تۆمەتبارێک کۆکردەوە کە تاوانی دزیکردنی ئەنجامدابو، توانرا ئەمڕۆ تۆمەتبارەکە لەسنوری قەزای سەیدسادق دەستگیربکرێت".

ئاماژە بەوەشکراوە "تۆمەتبارەکە ناوی (س، ب، م)و لەئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراوە، هەروەها تۆمەتباری ناوبراو پێشینەی ئەنجامدانی تاوانی دزیکردنی ھەیەو لەچەند بنکەیەکی پۆلیس سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمارکراوە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان