کوردستانی

بازاڕە گرنگەکەی سلێمانی بە کۆمەڵێک رێنمایی نوێوە کرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بازاڕە گرنگەکەی سلێمانی بە کۆمەڵێک رێنمایی نوێوە کرایەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 10:00 بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی کە گرنگترین بازاڕی ئەو شارەیە کرایەوە کە ماوەکەی بەهۆی رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا داخراوە.

جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی بە کۆمەڵێک رێنمایی نوێوە کرایەوە".

سەبارەت بە رێنماییە نوێیەکان وتی "لە ئێستادا دوو دەرگای بازاڕەکە کراوەتەوە یەکێکیان بۆ هاتنەژوورەوەیە و ئەوی دیکەشیان بۆ چوونەدەرەوەیە، هەروەها دەزگایەک دانراوە کە مادەی پاکژکردنەوەی "تەعقیم" دەرژێنێت و دەبێت ئەو کەسانەی کار دەکەن دەستکێش و دەمامک بەکاربهێن".

وتیشی "رێکخستن کراوە بۆ سەردانی کردنی هاوڵاتییان و دووری نێوانیمان دیاریکردوون تاوەکو هاوڵاتییان بەسەرە بچنە ژوورەوە بۆ ئەو کۆمپانیانەی کە دەچن، بۆ ئەوەی قەرەباڵغی دروست نەبێت، هەروەها رۆژانە لەکاتژمێر 10:00ی بەیانی بۆ 3:00ی پاشینوەڕۆ بازاڕەکە کراوە دەبێت و سەرجەم کۆمپانیان  و دوکانەکان کراونەتەوە، بەڵام بۆ هەر کۆمپانیایەک تەنها باج بۆ دوو کارمەندیان دەکرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "بۆ ئەمڕۆ نرخی 100دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی بەرانبەر 123هەزار و 250 دیناری عیراقییە".

جێگای ئاماژەیە، هەفتەی رابردوو بازاڕەکە کراوە بوو، بەڵام بەهۆی قەرەباڵغی زۆرەوە دووبارە بڕیاردرایەوە بە داخستنی بازاڕەکە لەبەر مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەمڕۆ جارێکی دیکە بازاڕەکە کرایەوە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان