کوردستانی

لەبارەی سەروپێوە هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەبارەی سەروپێوە هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدرێت
مەودا میدیا-

به‌هۆی فرۆشتنی به‌شێوه‌یه‌كی ناته‌ندروست و به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌ ته‌ندروستیه‌كان، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك سه‌روپێدا و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانیش هۆشیاری به‌ هاوڵاتییان ده‌دات‌.

ده‌روێش فه‌ره‌ج، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری له‌ لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامییه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند "به‌هۆی فرۆشتنی سه‌روپێ به‌شێوه‌یه‌كی ناته‌ندروست و به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌كانی خۆپارێزی له‌ به‌شێك له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی سلێمانی، لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك سه‌روپێدا".

نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری له‌ لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامییه‌تی سلێمانی وتیشی "له‌ کوشتارگەی نوێی سلێمانی شوێنی پاككردنی سه‌روپێ به‌پێی مه‌رج و رێنماییه‌ ته‌ندروستیه‌كان دابین كراوه‌ و بە ئوتۆمبێلی ساردکەرەوە ده‌هێنرێت بۆ بازاڕه‌كان و‌ به‌ هاوڵاتیان ده‌فرۆشرێت".

داواشی له‌ هاوڵاتیانی شاری سلێمانی كرد "له‌پێناو سه‌لامه‌تی ته‌ندروستی خۆیان و خێزانه‌كانیان ئه‌و جۆره‌ سه‌روپێیه‌ی كه‌ ئاژه‌ڵه‌كه‌ی له‌ كوشتارگه‌ سه‌رنه‌بڕدراوه‌ نه‌كڕن و له‌كاتی هه‌بونیشیدا لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی لێ ئاگادار بكه‌نه‌وه‌".

ده‌روێش فه‌ره‌ج ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد "به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی، سه‌روپێكان ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری ده‌كرێت بۆ له‌ناوبردن".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان