کوردستانی
چوار بەندکراو بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لەچەند رۆژی رابردوودا چوار بەندکراوی بەندیخانەی ئورمیە دوای گواستنەوەیان بۆ نەخۆشخانە گیانیان لە دەستداوە و بەم پێیە رێژەی ئەو بەندکراوانەی کە لەو بەندیخانەیە بە هۆی تووشبوون بە کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 7 کەس.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە "رۆژی پێنجشەممەی رابردوو چوار بەندکراوی بەندی پاک (کەرەنتینە)ی بەندیخانەی ئورمیە کە بەهۆی ناجێگیربوونی باری تەندرووستییان رەوانەی نەخۆشخانەی تاڵقانی ئەو شارە کرابوون، هەر لەو رۆژەدا گیانیان لەدەستداوە".
سەرچاوەیەک لە بەندیخانەی ئورمیەوە لەم بارەوە بەهەنگاوی راگەیاند "ئەو بەندکراوانە لە بەندی 3 و 4ی بەندیخانەکە بوون و لەگەڵ 17 بەندکراوی دیکەی تووشبوو بە کۆرۆنا گوازرابوونەوە بۆ کەرەنتینەی ئەو بەندیخانەیە".
بە پێی ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی چل رۆژی رابردوودا لانیکەم 7 بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورومیە بە هۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لە دەستداوە.