کوردستانی
تەندروستی دەربەندیخان مژدە خۆشەکەی راگەیاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەڕێوبەری تەندروستی دەربەندیخان رایدەگەیەنێت لەکۆی 30 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دەربەندیخان 22 کەسیان نێردراونەتەوە ماڵەوە ئاماژەی بەوەشکرد لە ئێستادا هیچ کەسێک لە کەرەنتینەدا نەماوە.
سازان ئیبراهیم، بەڕێوبەری تەندروستی دەربەندیخان بە مەودا میدیای راگەیاند "کۆی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە قەزای دەربەندیخان 30 کەس بووە".
ئاماژەی بەوەشکرد "لەو 30 تووشبووە لە 22 کەسیان چاکبوونەتەوە و ئەنجامی پشکنینەکانیان نەگێتیڤ دەرچووە و نێدراونەتەوە ماڵەوە، هەروەها لە ئێستادا تەنها 8 تووشبوو لە نەخۆشخانە ماون".
لەبارەی تەندروستی ئەو تووشبووانەی لە نەخۆشخانە ماون بەڕێوبەری تەندروستی دەربەندیخان وتی "ئەو 8 کەسەی لە نەخۆشخانە ماون باری تەندروستییان جێگیرە، هەروەها لە ئێستادا هیچ کەسێکیش لە کەرەنتینەدا نەماوە و پشکنینی سەرجەمیان پاک دەرچووە".
سازان ئیبراهیم وتیشی "لە راستیدا هاوڵاتییان هەر ترسیان هەیە، هەرچەندە دۆخی دەربەندیخان باشە و هیچ حاڵەتێکی نوێی تۆمارکراومان نییە".