ئابووری

سبەی پارەی مامۆستایان دابەش دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبەی پارەی مامۆستایان دابەش دەکرێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی رایدەگەیەنێت، سبەی کرێی مامۆستایانی وانەبێژی دابەش دەکرێت و داوا دەکات بەڕیوەبەری قوتابخانەکان سەردانیان بکەن.

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی بڵاویکردەوە "ئاگاداری بەڕێوەبەری ئەو قوتابخانە و خوێندنگە و باخچانە دەکەین کە مامۆستای وانەبێژیان ھەیە، سبەی دووشەممە  13ی نیسان کرێی وانەبێژان بۆ مانگی 11 ی 2019   خەرج دەکرێت".

هەروەها " لە کاتژمێر 8 و نیو بۆ 1ی نیوەڕۆ لەناو دیوانی پەروەردە بۆ ئەو مەبەستە بەڕێوەبەر یاخود یاریدەدەر دەتوانن سەردانی ژمێریاریی دیوانی پەروەردە بکەن بۆ وەرگرتنی پارەی مامۆستایانی وانەبێژەکانیان".


Qaiwan
Qaiwan