ئابووری

پێویستە تەوتین تەنها لەرێی بانكە فیدراڵییەکانەوە بێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێویستە تەوتین تەنها لەرێی بانكە فیدراڵییەکانەوە بێت
مەودا میدیا-

خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی مامۆستایان و فەرمانبەران لەبەرانبەر دواکەوتن و تەوتین نەکردنی مووچەکانیان بەردەوامەو ئەندامێکی دەستەی داكۆكی لە مافی مامۆستایان و فەرمانبەران دووپاتیدەکاتەوە کە دەبێت تەوتین لە رێگەی بانکەکانی عیراقەوە بێت.

مامۆستا نەجمەدین محەمەد، ئەندامی دەستەی داكۆكی لە مافی مامۆستایان و فەرمانبەران بە مەودا میدیای راگەیاند "پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا، بوێری ئەوەیان نییە بەرگری لە مافەکانیان بکەن بۆیە لە ناچارییدا پەنایان بردووەتەبەر پەرلەمانتارانی عەرەب لە فراکسیۆنە جیاوازەکان".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هەژماری من بۆ خزمەتی مامۆستایان و فەرمانبەران نییە و پڕۆژەیەکی بازرگانییە، هەربۆیە سوورن لەسەر جێبەجێكردنی بڕیاری دادگای فیدراڵیی بۆ تەوتینكردنی مووچە و هەوڵەکانیان بۆ گەیشتن بە ئامانجەکەیان چڕتردەكەنەوە".

ئەوەشی خستەڕوو "تەوتینكردنی مووچە لە بانكی ئەهلی بە هەموو شێوەیەك رەتدەكەنەوە، پێویستە مووچەكانیان تەنها لە رێگەی بانكەكانی رەشید و رافیدەینەوە بێت، چونکە بانكه‌كانی هه‌رێم جێی متمانه‌ نین".

وتیشی "داوا لە بەغدا ده‌كه‌ن لێپرسینه‌وه‌ له‌ به‌رپرسانی حکومەتی هه‌رێم بکات لەبەرانبەر بڕین و پاشەکەوتکردنی چەند ساڵی مووچە و راگرتنی پلەبەرزكردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan