ئابووری

بانكی ناوەندیی عیراق بڕێکی زۆر دۆلاری خستەبازاڕەکانەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بانكی ناوەندیی عیراق بڕێکی زۆر دۆلاری خستەبازاڕەکانەوە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ چوارشەممە 2025/1/8، بانكی ناوەندی عیراق بڕی 288 ملیۆن و 470  هەزار و  310 دۆلاری خستە بازاڕەكانەوە.

بانكی ناوەندی عیراق رایگەیاند "ئەمڕۆ بڕی 288 ملیۆن و 470 هەزار و 310 دۆلاری خستووەتە بازاڕەكانەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بڕی 14 ملیۆن و 500 هەزار دۆلار بە شێوەی نەقد فرۆشراوە".

 ئەوەشی خستەڕوو "بڕی 273 ملیۆن و 970 هەزار و 310 دۆلاریش بە شێوەی حەواڵە فرۆشراوە".

ئەمەش لەكاتێكدایە، ماوەی زیاتر لە ساڵێكە بەهای دۆلار لە بازاڕەكان بەرامبەر دینار بە شێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەتەوە و بانکی ناوەندیش تاوەکو ئێستا هیچ پلانێکی نییە بۆ بەرزکردنەوەی نرخی دینار.

ب ح
Qaiwan
Qaiwan