ئابووری

وەزارەتی دارایی هەرێم راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی دارایی هەرێم راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا-

وەزارەتی دارایی هەرێم ئاشکرایکرد کە حکومەتی فیدراڵ تەنها 48٪ی شایستەی لەبەشە بودجەی هەرێم بۆ ساڵی 2024 بە (52)گوژمە ناردووە.  

وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند "بەپێی کشف حسابی بانکییان لە بانکی ناوەندی عیراق لقی هەرێم / هەولێر، لە (2024/1/1 تاوەکو 2024/12/31) وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لە کۆی (20،910،463،950،000) تەنها ( 10،026،883،544،589) دیناری ناردووە کە دەکاتە تەنها (48٪)ی کۆی شایستەکانی هەرێم بە پێی یاسای بوودجەی گشتی عیراق".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لەساڵی (2024) وەزارەتی دارایی فیدراڵ یەک دیناری بۆ خەرجی بەکارخستن و وەبەرهێنان بۆ هەرێمی کوردستان نەناردووە".

ئەوەشی خستەڕوو "ئەو تەمویلەی بۆ مووچە ناردوویەتی بەنزیکەیی دەکاتە مووچەی (10) مانگی مووچەخۆران و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە تێکڕای ساڵەکە، وە ئەو پارەیەشی ناردویەتی بە پچڕ پچڕ و بە (52) گوژمە گەیشتۆتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێم".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan