راپۆرت
مەترسیدارترین دوورگەی جیهان؛ دوورگه‌ى ماره‌كان
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا ميديا-
ناوچه‌یه‌كی زۆر مه‌ترسیدار، به‌جۆرێك حكومه‌ت رێگه نادات هیچ كه‌سێك سه‌ردانى بكات، چونكه هه‌ركه‌سێك سه‌ردانى بكات گه‌ڕانه‌وه‌ى مه‌حاڵ ده‌بێت.
ئه‌و ناوچه‌یه‌ش دوورگه‌ى (ئیلهادا کویمادا گراند)ه كه به دوورگه‌ى ماره‌كان ناسراوه و ده‌كه‌وێته نزیکەی 33 کیلۆمەتر لە کەناراوەکانی ویلایەتی ساوپاولۆی وڵاتى به‌رازیله‌وه، كه رووبەرەکەی نزیکەی 430 هەزار مەتر چوارگۆشەیە، واته 106 دۆنم زه‌وییه.
ئه‌م دوورگه‌یه ته‌نراوه به مار، به‌ڵام چۆن مارێك؟ له هه‌ره ژه‌هراویترین و مه‌ترسیدارترین ماره‌كانى جیهان له‌خۆده‌گرێت، كه ژماره‌یان زیاتر له 4 هه‌زار ماره، به جۆرێك له هه‌ر مه‌ترێكدا 3 بۆ 5 مارى تێدایه، دوورگەکە هه‌ر بەهۆی زۆری مارەکانییەوە بەناوبانگ بوو، ئه‌وه‌ش واى كرد ناوى "دوورگەی ماره‌كان"ی لێ‌نرا.
دورگەكه سەردەمانێک بە وشکانییەوە بەسترابووەوە، بەڵام رووداوێكى سرووشتى جیای ده‌كاته‌وه ئه‌ویش نزیکەی 11 هەزار ساڵ لەمەوبەر، لە کۆتایی هاتنى دوایین سەردەمی سەهۆڵبەندان، كه ده‌بێته هۆى بەرزبوونەوەی ئاستی دەریاکان و گیرخواردنى مارەکان، چونكه بەرزبوونەوەی ئاستی دەریاکان پەیوەندییەکانی دوورگەکەی لەگەڵ وشکانی پچڕاند.
ئەمەش رێگەیدا بە مارەکان خۆیان لەگەڵ ژینگە نوێیەکەیاندا بگونجێنن و بە خێرایی زاوزێ بکەن و ژمارەیان زیاد بكات، كه واى كرد سەردانیكردنى دوورگەکە مەترسیدار بكات لەسەر سەلامەتی گشتی، چونكه ماره‌كان ژەهرەکەیان پەرەی سەند بۆ کوشتنی ئەو جۆره زینده‌وه‌رانەی کە لەگەڵیاندا گیریان خواردبوو، هەروەها باڵندە کۆچبەرەکانیش كه روویان ده‌كرده دوورگه‌كه.
بەو پێیەی مارەکانی دوورگەکە جگە لە باڵندە هیچ نێچیرێکی تریان نییە، وه‌ك یارمه‌تیدانیك بۆ ده‌ستكه‌وتنى خۆراكیان، ژەهریان لە رادەبەدەر بەهێز بووه بۆ ئەوەی بتوانن لە یەک کاتدا نێچیره‌كه‌یان بكوژن كه باڵنده كۆچه‌رییه‌كانن پێش ئه‌وه‌ى چانسى فڕینیان هه‌بێت، هاوكات به هه‌ركه‌سێكیشه‌وه بدات لە ماوەی کەمتر لە کاتژمێرێکدا ده‌یكوژێت.
ئەم دیمەنە ترسناکە وایکرد ئەو دوورگەیە بخرێتە ژێر سنووردارکردنی تووندی دەسەڵاتدارانی بەڕازیلەوە، کە بەتەواوی سەردانیكردنی مرۆڤیان لێ قەدەغە کرد و هێزی دەریایی وڵاته‌كه جگە لە گەشتە زانستییە رێگەپێدراوەکان و تیمەکانی توێژینەوە و لێكۆڵه‌ران، رێگه به هیچ كه‌س و گه‌شتیارێك نادرێت بڕۆنه دوورگه‌كه.
ئه‌م مارانه له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو زیان و مه‌ترسییه‌ى هه‌یانه، سوودێكى گرنگیان هه‌یه له بوارى پزیشكیدا كه ئه‌ویش كۆمپانیا تایبه‌ته‌كانی به‌رهه‌مهێنانی ده‌رمان ژه‌هره‌كانیان به‌كارده‌هێنن بۆ دروستكردنی به‌رهه‌می پزیشكی و ده‌رمان، بۆیه نرخی یه‌ك مار كه به‌شێوه‌یه‌كی قاچاخ له‌م جێگه‌یه ببرێت، ده‌گاته 30 هه‌زار دۆلار.
پ ح ع
بیروڕا



