ئابووری
هەوڵەکان بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی 12 چڕکراونەتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
نوێنەری مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی رایگەیاند، بەغدا هەرێمی کوردستان ناچار دەکات مووچەی مانگی 12 دابەشبکات.
دڵشاد میرانیز نوێنەری مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی رایگەیاند "بەغداد هەرێم ناچار دەكات بە پێدانی مووچەی مانگی 12".
وتیشی "بەغداد بەدەم داواكارییەكانمان هات و هەرێم ناچاردەكات بە پێدانی مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردوو كە هەرێم ماوەی 40 رۆژە بە بارمتەی گرتووە".
باسی لەوەشکرد "حكومەتی عیراق مووچەی مانگی 12ی بە داتا و تەواوی زانیارییەكانەوە بۆ هەرێم ناردووە".
ئەوەش لە کاتێکدایە پێشتر سۆران عومەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "دەکرێت کێشەکانی پەیوەست بە مووچەی مانگی 12 چارەسەربکرێن و دابەشبکرێت".
ع