ئابووری

نرخی نەوت دوبارە بەرزبووەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی نەوت دوبارە بەرزبووەوە

مەودا میدیا-

ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی نەوت لە بازاڕی بۆرسە بەرزبوونەوەی تۆماركرد دوای ئەوەی دوو رۆژ بەسەر یەكەوە دابەزینی تۆماركرد.

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردەوە "نرخی نەوتی برێنت لە بازاڕەكان بەرزبوونەوەی تۆماركردووە و بۆ یەك بەرمیل یەك دۆلار و 29 سەنت بەرزبووەتەوە و ئێستا یەك بەرمیل بە 32 دۆلار و 77 سەنتە".

هەروەها "نەوتی جۆری خاوی ئەمریكی بۆ 24 دۆلار و 74 سەنت بۆ یەك بەرمیل بەرزبووەتەوە".

نرخی نەوت كاریگەری راستەوخۆ دەبێت لەسەر ئەو وڵاتانەی كە پشت بە داهاتی نەوت دەبەستن بە تایبەت عیراق و هەرێمی كوردستان كە لەسەر داهاتی نەوت مووچەی فەرمانبەران دەدەن.
Qaiwan
Qaiwan