ئابووری

دڵنیایی دراو نرخى ته‌ماته‌ گران نابێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


دڵنیایی دراو نرخى ته‌ماته‌ گران نابێت

مه‌ودا میدیا-

به‌رپرسى سه‌ندیكاى عه‌لوه‌ى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت، هاورده‌كردنى ته‌ماته‌ راگیراوه‌، به‌ڵام نرخه‌كه‌ى له‌ بازاڕ گران نابێت.

سه‌روه‌ر عه‌لى، به‌رپرسى سه‌ندیكاى عه‌لوه‌ى سلێمانى به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "له‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، هاورده‌كردنى ته‌ماته‌ له‌ ئێران و توركیا راگیراوه‌ و به‌پێى بڕیارى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵى هه‌رێم چیتر ته‌ماته‌ هاورده‌ ناكرێت".

وتیشى "له‌ ناوچه‌كانى خوار و ناوه‌ڕاستى عیراق ته‌ماته‌یه‌كى زۆر پێگه‌یشتووه‌ و پشت به‌ناوخۆ ده‌به‌ستین بۆ پڕكردنه‌وه‌ى پێویستییه‌كان".

باسى له‌وه‌شكرد "ته‌ماته‌یه‌كى زۆرمان هه‌یه‌ و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا راگرتنى هاورده‌كردنى ته‌ماته‌ كاریگه‌رى له‌سه‌ر گرانبوونى ته‌ماته‌ نابێت و له‌ عه‌لوه‌ى كیلۆیه‌ك به‌ 500 تا 750 دیناره‌ و له‌ بازاڕ كیلۆى به‌ 1000 دیناره‌".

ع
Qaiwan
Qaiwan