ئابووری

رێباز حه‌ملان له‌سه‌ر مووچه‌ى هه‌واڵێكى بڵاوكرده‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


رێباز حه‌ملان له‌سه‌ر مووچه‌ى هه‌واڵێكى بڵاوكرده‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

رێباز حه‌ملان، بریكارى وه‌زاره‌تى دارایی عیراق له‌ باره‌ى مووچه‌وه‌ راگه‌یه‌ندراوێكى بڵاوكرده‌وه‌ و ده‌ڵێت "هه‌مووان چاوه‌ڕوانى كۆبوونه‌وه‌ى رۆژى هه‌ینى ده‌كه‌ین له‌نێوان هه‌رێم  وبه‌غدا".

ده‌قى راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌:
بەیانی ئەمرۆ سێشەممە 2025/1/28 
سەردانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەرێز محمد شیاع سودانیم کرد.

لە دیداری جەنابیان باسی دۆخی دارایی عێراق و ئاڵەنگارییەکان کرا لەم ساڵدا، دواتر لەسەر بودجە و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان پەیامی جەنابی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان رێزدار کاک مەسرور بارزانی و دوا کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمان لەسەر ئەم دۆخە کە 2025/1/11  ئەنجامدرا بە جەنابی راگەیاند.

 پاشان بۆ بەرێز محمد شیاع سودانی بە وردەکاری تەواوی ئەو هەنگاوانەم باسکرد کە لەسەر داواکاری وەزارەتی دارایی فیدراڵ ، حکومەتی هەرێم و وەزارەتی دارایی هەرێم رۆژانە بەبەردەوامی چەندین تیم بە ئامادەبوونی نوێنەرانی وەزارەتی دارایی فیدراڵ کاردەکەن بەڵام مووچەی خەڵکی کوردستان زۆر دواکەوتوە و بارودۆخی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیانی هەرێم لە دۆخێکی دارایی خراپەو موچە خۆران زۆر پشو درێژ و خۆراگربوون ، دواتر بۆ بەرێزیانم رونکردەوە کە داواکاری هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی دەستوری عێراقدا دەبێت وەک هەرێم مامەڵەی لەگەڵ بکرێت و یاسای بودجەو بریارەکانی دادگای فیدراڵی وەک خۆی بچێتە بواری جێبەجێکردن تایبەت بە شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان  .

هەمووان چاوەرێی کۆبوونەوەی رۆژی هەینی داهاتوین لە بەغداد لە نێوان هەردو وەفدی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایی فیدراڵ بە سەرۆکایەتی بەرێز دکتۆر فۆاد حسێن جێگری سەرۆک وەزیران و سەرۆکی ئەنجومەنی ئابووری عێراق .

ع
Qaiwan
Qaiwan