راپۆرت
پیربوونى جاکی شان، دەرکەوتنێکی شۆککەر
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
ئه‌ى ته‌مه‌نى پڕ ئه‌سرینم ده‌ڕۆیت و ئاوڕ ناده‌یته‌وه
له‌گه‌ڵ هه‌موو هه‌نگاوێكـا له عومرى من ئـه‌سڕیته‌وه
ئه‌م دێڕه هونراوه‌یه‌ى ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د، ره‌نگه بۆ هه‌ندێك كه‌س ته‌نیا بۆ خۆى ناخۆش نه‌بێت، به‌ڵكو هه‌زاران كه‌سى تر به رۆیشتنى ته‌مه‌نى ئه‌و كه‌سه دڵته‌نگ و نیگه‌ران بن، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه خاوه‌ن كه‌سایه‌تییه‌كى دیار و ناوبانگێكى جیهانیى هه‌بێت.
هەرچەندە پیربوون سرووشتییە، بەڵام ئەگەر لەسەر روخساری هه‌ندێك كه‌س ده‌ربكه‌وێت ره‌نگه قبوڵكردنى قورس بێت، به‌تایبه‌ت بۆ كه‌سایه‌تییه‌كى به‌ناوبانگ و ئه‌ستێره، دوور نییه شۆکێکی گەورە بێت بۆ ملیۆنان کەس، بەو پێیەی یادەوەرییه‌كانیان رەتی دەکاتەوە ئه‌وه قبوڵبکەن.
ئەوەش به روونى ده‌ركه‌وت كاتێك ئەستێرەی نێودەوڵەتی "جاکی شان" وێنەیەکی بڵاوكرده‌وه له (70)ه‌كانی ته‌مه‌نیدایه و نیشانەکانی پیرى سه‌رتاپاى جه‌سته‌ى داگیركردووه، سپی بوونى تاڵه‌كانى مووی سەری به چڕى و چرچ و لۆچی لەسەر دەموچاوى، هه‌وادارانى تووشى شۆک و دڵتەنگییه‌كى زۆر کرد.
له كاردانه‌وه‌كانى هه‌واداره‌كانیدا، یه‌كێك بۆى نووسیویه‌تى "ئەوە شێتانەیە کە ببینین پاڵەوانەکانی فیلمی منداڵیمان چۆن تەمەنیان بەرزدەبێتەوە"، ئه‌و بیر لەوە دەکاتەوە کە چۆن ئەستێرە خۆشەویستەکانی منداڵی بە تێپەڕبوونی کات گه‌وره ده‌بن و روو له پیربوون ده‌كه‌ن، به‌شێكیشیان سەرسووڕمانییان ده‌ربڕیوه لەوەی کە چۆن ئەستێرەی فیلمە ئەکشنەکان هێشتا توانیویەتی لە تەمەنی خۆیدا ئەوەندە باش دەربکەوێت، یەکێک لە هەوادارەکان نووسیویەتی "پێویستمان بە نهێنی به گەنجی مانه‌وه‌یه‌تى"، هاوكات هەواداره‌كانی دیکەش جاكیان بە "ئەفسانەی ئەفسانە" وەسف کردووە و ده‌ڵێن "هەرگیز ئەکتەرێکی دیکەی وەک ئەو نابێته‌وه"، به‌ڵام خۆى له باره‌ى پیربوونه‌كه‌یه‌وه ده‌ڵێت "کێ پیر نابێت؟ ئەوەی گرنگە تەندروست مانەوەیە لەگەڵ تەمەنی مرۆڤدا".
فانگ سیلۆنگ، لەدایکبووی 7ی نیسانی 1954، كه بە جاکی شان ناسراوە، سەرەتا لە سینەمای هۆنگ کۆنگه‌وه ده‌ستیپێكرد تا بوو بە ئەستێرەیەکی ئەکشنی نێودەوڵەتیی، کارکردن و تایبه‌تمه‌ندییه داهێنەرەکانی تێکەڵەیەکی ناوازە به هونەری جەنگی و کۆمیدی کە بەزۆری خۆی ئەنجامی داون، وای لێکردووە ببێته ناوێکی ناسراوى ناوماڵه‌كان لە هه‌موو نەوەکاندا، كه زۆرێكمان له‌گه‌ڵ سەیرکردنی فیلمەکانیدا گەورە بووین.
پ ح ع

بیروڕا